KOSHANsport ماڵپه‌رێکی وه‌رزشیه ، له پێناو گه‌یاندنی نوێترین هه‌واڵی وه‌رزشی ناوخۆی و جیهانی ، به تایبه‌ت تۆپی پێ ، به گشت کوردێک |
![]() |























(سبه‌ی)دوای ساڵێک دورکه‌وتنه‌وه‌ی، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل پێشه‌نگی ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌کانی جیهانی له ئیسپانیا وه‌رگرته‌وه.
له نوێترین ریزبه‌ندی فیفادا بۆ هه‌ڵبژارده‌کانی جیهان، تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل پاش به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانێتی جامی کیشوه‌ره‌کانی 2009، پله‌ی یه‌که‌می له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پاڵه‌وانی یۆرۆی 2008 وه‌رگرته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له جامی کیشوه‌ره‌کانی ئه‌مساڵدا که له ئه‌فریقای باشور کرا، ئاستێکی باشی پیشان نه‌داو له قۆناغی پێش کۆتاییدا به دو گۆڵی بێوه‌ڵام به ئه‌مه‌ریکای دۆڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌بییه‌کانیش، میسر له پله‌ی یه‌که‌مدایه‌و دو پله چوه‌ته سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 17 پله دابه‌زیوه‌و له پله‌ی 94دایه.
ریزبه‌ندی 10 هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌می جیهان:
1- به‌ڕازیل 1672
2- ئیسپانیا 1590
3- هۆڵه‌ندا 1379
4- ئیتاڵیا 1229
5- ئه‌ڵمانیا 1207
6- روسیا 1161
7- ئینگلته‌را 1135
8- ئه‌رژه‌نتین 1091
9- فه‌ره‌نسا 1082
10- کرواتیا 1031