KOSHANsport ماڵپه‌رێکی وه‌رزشیه ، له پێناو گه‌یاندنی نوێترین هه‌واڵی وه‌رزشی ناوخۆی و جیهانی ، به تایبه‌ت تۆپی پێ ، به گشت کوردێک |
![]() |























(سبه‌ی)پاش هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به ره‌سمی که‌ریم بنزیمه‌ی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و یانه‌ی لیۆن ده‌هێنێته ریزه‌کانییه‌وه.
سایتی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڵاویکرده‌وه، پاش کۆبونه‌وه‌یه‌کی نیوان سه‌رۆکی یانه‌ی لیۆن و خۆرخی ڤالدانۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی شاهانه، گه‌یشتینه رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن، بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌ریم بنزیمه به ره‌سمی بۆ مه‌درید.
سایته‌که ئاشکرایکردوه، گرێبه‌سته‌که‌ی بنزیمه‌ی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید به بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ که ده‌کاته نزیکه‌ی 41 ملیۆن دۆلار، ئیمزاکراوه‌و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌خایه‌نێت.
چاوه‌ڕوانیشده‌کرێت له نیوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتودا، بنزیمه به ره‌سمی به دریسی ریاڵ مه‌دریده‌وه به هانده‌ران و راگه‌یاندنه‌کان بناسێنرێت.